وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ١٧ی ئەیلوولەوە ١١٧٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەت بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٠٥ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٥٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەی عەین دەلب لە باشووری لوبنان ٣٦ کەس شەهید بوون و ٥٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر بەعلەبەک ٢١ کەس کوژران و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانەکان لە وڵات سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون و دەیان هەزار کەس چوونەتە سوریا.
حزب الله-یش وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکان خاکەکانی داگیرکراو مووشەکباران دەکات. بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە شارندەوەی زیانەکانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووت ٣ فەرماندەی بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین کوژران.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٧ کرێکار کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
هودا پار لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله وتی، "سەهیۆنییەکانی قاتیل لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن."